بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە توندی ڕەخنەی لە پێکهاتەی کابینەی نوێی سووریا گرت و ئەوەی بەدوور لە هەر جۆرە گشت گیرییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەسف کرد. ئەو مەجلیسە بە جەخت لەسەر بەشدار نەکردنی ڕاستەقینەی ژنان و دەسەڵاتدارێتی تاک لایەنەیی، داوای کردنەویە ڕێگایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و گفتوگۆی کرد.
مەسەدە هەروەها بە ئاماژە بە دەسەڵاتدارێتی یەک ئایدۆلۆکیای تایبەت بۆ حکومەتی تاک لایەنەیی سووریا، جەختی کرد کە حکومەتێکی ڕاستەقینە ئەبێ لەسەر هاوکار ڕاستەقینەی هەموو هێزە نەتەوەیی و چالاکەکان دابنرێت.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکە هاتووە کە ڕەوتی دەست نیشانکردنەکان کە لە کومیتەی گفتوگۆی نەتەوەییەوە دەستی پێکرد، نیشاندەری نەبوونی سیستەمی کاتیی ڕاست لە سووریایە و سەرجەم هێزە نەتەوەییەکانی سووریا بۆ ئیش لەسەر کردنەوەی ڕێگایەکی سیاسی نوێ لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و یەکسانی بانگهێشت کران.

مەسەدە ویڕای ڕەخنەی توند لە پێکهاتەی کابینەی نوێی سووریا، ئەوەی بەدوور لە هەر جۆرە گشت گیریەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەسف کرد و بە جەخت لەسەر بەشادر نەکردنی ژنان و دەسەڵاتدارێتی تاک لایەنەیی، خوازیاری پێکهێنانی ڕێگایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و گفتوگۆی کرد.
News ID 54471
Your Comment